کۆمپانیایەکی ئەمریکی یەکەمین پاسکیلی ئەلیکترۆنی
بە نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردوەوە نمایشکرد.
کۆمپانیای "Orbic"
کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، یەکەم پاسکیلێکی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا نمایشکرد کە 5Gی هەیە و AI کاردەکات، تایبەتمەندی سەرەکییەکەی بریتییە لە سیستەمی AI ، کە یارمەتی پاسکیلسوارەکان
دەدات لە خۆپاراستن لە شتەکانی دەوربەریان، بەشێوەیەک پاسکیلسوارەکان ئاگادار
دەکاتەوە لە مەترسییە ئەگەرییەکانی وەک ئۆتۆمبێلەکانی بەرامبەر، هەروەها Orbic 5G eBike یەکخستنی 5G ی هەیە، کە بەکارهێنەرانی دەتوانن پەیوەندی بکەن لەگەڵ پاسکیلسوارە ئەلیکترۆنییەکانی
تر.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە،
پاسکیلەکە ئاگادارکردنەوەی دەنگی و بینراوی
خێرایی هەیە بۆ ئەوەی هۆشیاری و سەلامەتی بە بەکارهێنانی AIدابین بکات، جگە لەوەش پاسکیلەکە چەندین کامێرای هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی
پاسکیلسوارەکان.
کامێرای دواوەی پاسکیلەکە ٢ مێگاپێکسڵە، کە
یارمەتیدەرە لە خۆپاراستن و دووکەوتنەوە لە پێکدادان و دیاریکردنی شتەکانی دەوروبەری
پاسکیلەکە، جگە لەوەش کامێرای ٨ مێگاپێکسڵی هەیە کە ڕێگە بە پاسکیلسوارەکان
دەدات پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.
پاسکیلەکەی AIخاوەنی شاشەیەکی ٧ ئینجییە کە ئەم زانیاریانە پیشان دەدات ( پاتری ، خێرایی ، دووری
، نەخشە ).
مایک نارولا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە
دەڵێت "بە یەکخستنی پەیوەندی 5G و تەکنەلۆژیای AI، ئامانجمان پاراستن و
سەلامتی پاسکیلسوارەکانە، هەروەها دەمانەوێت بەرپرسیارتر بین لە ڕووی ژینگەییەوە."
A.A