لێنانی برنج بەم رێگە هەڵەیە دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە

PM:08:25:21/09/2021

58156 جار خوێندراوەتەوە

برنج خواردنێکی سەرەکییە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەت ئاسیا، هەروەها هەڵبژاردنێکی ئاسانە بۆ ئامادەکردن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاتیان نییە زۆر لە مەتبەخ بمێننەوە.

بەڵام وێڕای خۆشی تام و چێژەکەی و ئاسانی ئامادەکردنی، ئەگەر برنج بە هەڵە لێبنرێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست بکات، چونکە ماددە کیمیاییەکان و مێرووکوژەکان کە دەکرێنە خاکی چاندنەکەیەوە ئەگەری هەیە هۆکار بن بۆئەوەی برنجەکە بە زەرنیخ ژەهراوی بووبێت.

بۆیە ئەگەر برنج بەباشی نەکوڵێت و بە نەکوڵاوی بخورێت ئەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە هەندیك کێشەی تەندروستی.

هەروەها زانایان لە زانکۆی کوینز ئاشکرایان کردووە باشترین رێگە بۆ لێنانی برنج ئەوەیە کە بە درێژایی شەو بکرێتە ئاو ئینجا بۆ بەیانی بکوڵێندرێت، بەم جۆرە رێژەی %٨٠ی ژەهرەکانی ناوی کەمدەبێتەوە.