هۆکارەکانی سەرئێشەی دوای لە خەو هەستان چین؟

AM:10:05:28/11/2023

31948 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە زۆرێک لە تاکەکان لە کاتی خەبەربوونەوە لە خەودا تووشی هەندێک ئازار ببن، بەتایبەتی سەرئێشە، لە هەر کاتێکی رۆژدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر دوای لە خەو هەڵسان لە بەیانیاندا دەرکەوت، لەوانەیە هۆکارەکەی تێکچوونی خەو بێت.

ماڵپەڕی " WebTeb " لە بابەتێکیدا باسی لە هۆکارەکانی سەرئیشە کردووە دوای هەستان لەخەو، بەگشتی هۆکاری سەرەکی سەرئێشە لە رۆژدا فشاری دەروونی و فشاری کارکردنە، ئەمە جگە لە وازهێنان لە هەندێک جۆری ژەمەکان.

جەستە لە بارودۆخێکی گونجانی هاوکاتدایە لەگەڵ گۆڕانی رێکخستنی کاتژمێرەکان، واتە هەوڵدەدات سوڕی خەوتن رێکبخات واتە کاتی خەوتن و هەڵسان وەک شێوازێکی رێک و پێک، کاتێک مرۆڤ هەر شەوە و لەکاتژمێرێکدا بخەوێت و بەیانیش لە کاتژمێرێکدا هەڵسێت، ئەمە کێشە دروست دەکات.

مرۆڤ دەتوانێت هەست بە سەرئێشە بکات بەهۆی پەنگخواردنەوەی هەوا لە ژوورەکەیدا،

یاخود تێکچوونی خەو، خەوتن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر، یان تەنانەت کاتژمێری کورت، رەنگە هۆکاری سەرئێشە بێت لە کاتی بەئاگابوونەوەدا، سەرئێشە و کێشەکانی خەوتن پەیوەندییەکی راستەوانەیان هەیە.

هۆکارێکی تر کەمی ئۆکسجینە، هەناسەدان لە کاتی خەوتندا دەوەستێت، سەرئێشەش دەتوانێت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بێت، کە ئەمە کێشەیەکی جدییە، پێویستە کەسەکە راوێژ بە پزیشک بکات، چونکە ئەم سەرئێشەیە رەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی وەک، وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا.

S.A