مەقلوبەی مریشک
یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە سەوزەوات، مریشک و برنج دروست دەکرێت و
تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
پێداویستییەکان:
دوو کیلۆ مریشک.
دوو باینجان.
دوو پیاز.
یەک کیلۆ برنج.
کەوچک و نیوێک دارچینی وردکراو.
زەنجەفیل بە پێی
خواست.
کەوچکێکی چا هێل.
زەردەچەوە بەپێی
خواست.
کەوچک و نیوێک خوێ.
پیازی وردکراو(بە
پێی خواست).
بەهاراتی تێکەڵاو.
پاودەری سیر(بەپێی
خواست).
بەهاراتی کەبسە.
نیو گێزەر.
یەک تەماتە(بە
بازنەیی دەبڕدرێت)
دوو بیبەری توونی
سوور(بەپێی خواست).
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
بڕێک ئاو لەناو
مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگر گەرم بکە، پارچە مریشکەکە بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە و مریشکەکە
بۆ ماوەی ١٥ خولەک بکوڵێنە.
سنگی مریشکەکە
لەسەر رووی مەنجەڵەکە دەربهێنە، پاشان بەهاراتەکانی تێبکە.
دواتر پیاز، سیر، زەنجەفیل، دارچینی، هێل، زەردەچەوە
و نیو پارچە گێزەرەکەی تێبکە.
برنجەکە بشۆرەوە
و بۆ ماوەی پێنج خولەک لە ئاودا دایبنێ.
قاپێکی پڕ لە
ئاو ئامادە بکە، کەوچکێک خوێ و کەوچکێک شەکر بخەرە ناو ئاوەکەوە و تێکەڵی بکە.
باینجانەکە توێکڵەکەی
لێبکەرەوە، پارچە باینجانەکان بە درێژایی ببڕە و بیخە ناو ئاوەوە و بۆ ماوەی ١٥
خولەک بیهێڵەرەوە، پاشان لە ئاوەکە دەریبهێنە و لە رۆنی گەرم و زۆردا بیبرژێنە تاکو
قاوەیی دەبن و دەکوڵێن.
پارچە مریشکەکە
دەربهێنە و شۆرباکەی بپاڵێوە بیخە ناو مەنجەڵەکەوە.
برنجەکە ئاوی لێبکەرەوە
و بیخە ناو شۆربای مریشکەکە و بیکوڵێنە.
مەنجەڵێک ئامادە
بکە و کەمێک زەیتی رووەکی تێبکە، پیازی دووەمی تێبکە.
پارچە مریشکە
کوڵاوەکان بخەرە ناو پیازەکەوە، پاشان تەماتەکەی تێبکە، و مریشکەکە لەسەر ئاگرەکە
بهێڵەرەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک.
بیبەرەکەی تێبکە،
دواتر برنجە کوڵاوەکەی تێبکە، پێکهاتەکان فشاری بخەرە سەر تا لەناو مەنجەڵەکەدا بەیەکەوە
دەلکێت.
مەنجەڵەکە داپۆشە
با پێکهاتەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک بکوڵێت.
مەقلوبەکە بکە
بە قاپێکی گەورەی بازنەیی و پێشکەشی بکە.
S.A