فاسۆلیای سەوز جگە
لەوەی تامێکی جیاوازی هەیە، یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان کە دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی
خۆراکی گرنگ بۆ جەستە، بۆیە خواردنی هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ بەهێزکردنی جەستە و بەدەستهێنانی
سوودە تەندروستییەکانی.
پسپۆری خۆراکی قەسر ئەلعینی ڕوونیکردەوە کە فاسۆلیا چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامینی
گرنگ لەخۆدەگرێت، وەک ئاسن و ڕیشاڵ و ڤیتامین ئەی، گرنگترین سوودە خۆراکیەکانی
خواردنی فاسۆلیای بەم شێوەیە خستەڕوو:
١. ڕێژەیەکی زۆر
ئاوی تێدایە و کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێجیم دەکەن.
٢. یارمەتیدەرە
بۆ هەستکردن بە ئارامی و هێورکردنەوەی دەمارەکان.
٣. یارمەتی
چالاککردنی ئەنزیمەکانی جگەر دەدات.
٤. یارمەتی
گەشەی جەستە دەدات.
٥. تەندروستی دڵ
دەپارێزێت و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٦. بەرزی
پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها بە چارەسەرێکی بەهێز دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە
پەستانی خوێنیان بەرزە.
٧. بە
خۆراکێکی باش دادەنرێت بۆ تووشبووانی شەکرە چونکە ئاستی شەکر لە جەستەدا دەپارێزێت.
بەڵام ئامۆژگاری ئەوە دەدات ئەو کەسانەی کێشەی قۆڵۆنیان هەیە
دووربکەوێتەوە لە خواردنی فاسۆلیا وە ئەگەر بیخۆن پێویستە بەباشی بکوڵێنرێت.
A.A