ئازاری ددان بەهۆی
خراپبوونی ددانەکانەوە یاخود دەوروبەری ددانەکانەوە دروست دەبێت، توندی ئازاری
ددانەکان لە زۆرەوە دەست پێدەکات بۆ کەم، هەروەها ئازارەکە دەتوانێت بەردەوام بێت یان
پچڕپچڕ بێت.
ماڵپەڕی "الطبی" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند
چارەسەرێک کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددانەکان، ئەوانیش:
١.پڕکردنەوەی ددان: گۆڕینی
پڕکەرەوەی کۆن بە پڕکردنەوەیەکی نوێ، هەندێک جار رەنگە پڕکردنەوەی ددانەکە بشکێت یان
تێکبچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دزەکردنی شلە و خۆراک بۆ ناو ددانەکە، لە بەرامبەردا دەبێتە
هۆی ئازار.
٢. دەرهێنانی ددان: هەندێکجار
رەنگە زیانەکانی ددانەکە ئەوەندە زۆر بن کە ددانەکە چاک نەکرێتەوە و لە بارو
دۆخێکی ئاوادا پزیشک ددانەکە دەردەهێنێ.
٣.سەرت بەرز
بكەرەوە: باشترە سەرت بە بەرزی بهێڵیتەوە، بەمشێوەیە خوێنی كەمتری بۆ دەچێت و ئازار كەمدەبێتەوە.
٤.بەکارهێنای ئاو و خوێ: یەكێكە لە باشترین رێگەكان بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن،
رۆژانە دوو جار غەرغەرەی پێبكە، تەنانەت برینی ناو دەمیش چاك دەكاتەوە.
٥. بەکارهێنانی
سەهۆڵ: پارچەیەک سەهۆڵ لە خاولی بپێچە و لەسەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەی ١٠خولەک دایبنێ،
پاڵەپەستۆی سارد یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات بۆ شوێنی ئازارەکە، ئەمەش
ئازارەکە کەمدەکاتەوە.
S.A