نھێنی مانەوەی جوانی ھەیفا وەھبی ئاشکراکرا

PM:01:51:15/09/2021

14568 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری دیاری لوبنان ھەیفا وەھبی ئەگەرچی تەمەنی گەیشتووەتە ٤٩ ساڵ بەڵام ھێشتا بە گەنجی و جوانی ماوەتەوە، بە جۆرێک وەک کچەکەی دەردەکەوێت کە لە سەرەتای سییەکاندا بێت.
ماڵپەڕی موستەقیلەی لوبنانی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، ھەیفا وەھبی لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنیدا و ئەو ژیانە سەختەی کەھەیبووە بە گەنجی و جوانی ماوەتەوە، ھۆکارەکەی ئەوە بووە ھەرچەندە بە ژیانی قورسدا تێپەڕیبووبێت بەردەوام پێکەنینی لەیاد نەکردووە و ژیانی خۆشدەوێت و کەشی ئارام و خۆش بۆ خۆی دابین دەکات، ھەمیشە ئەرێنیانە لە ژیان دەڕوانێت و لە کەسانی نەرێنی "سلبی" دوردەکەوێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەموو ڕۆژێک بۆماوەی دوو کاتژمێر وەرزش دەکات تەنانەت ئەگەر ڕۆژەکەشی قورس بێت وەرزشکردنەکەی لەیاد ناکات و دەیکات، لەگەل ئەوەشدا گرنگی بە جۆرییەتی خۆراکەکانی دەدات و شیرینی و چەوری و سوێری زۆر ناخوات.
ئەو خانمە ھونەرمەندە لە ھەمان کاتدا گرنگی زۆر بە کاتەکانی خەوی دەدات بە جۆرێک شەوانە لە ھەشت کاتژمێر کەمتر ناخەوێت، ئەو ڕۆژانەشی کە کاری نییە شەوەکەی زوو دەنوێت و تاکو درەنگانێکی شەو بەخەبەر نابێت.
ئ.ل