چۆنییەتی ئامادەکردنی قۆزی

AM:11:53:10/09/2021

10300 جار خوێندراوەتەوە

قۆزی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و ئامادەکردنی ئاسانە و کاتێکی کەمی دەوێت.

کەرەستەکان:

کیلۆیەک گۆشتی سوور

خوێ

ئاوی گەرم

سەلکێک پیازی جنراو

سەلکێک تەماتەی قاشکراو

کەوچکێک ئاڵەتی ڕەش و بیبەری سوری هاڕڕاو

نیو کەوچک دۆشاوی تەماتە

کەوچکێکی بچوک زەنجەفیل

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گۆشتەکە ورد دەکرێت و دەشۆرێتەوە و دەخرێتە مەنجەڵێکەوە و کەمێک خوێی پێوەدەکرێت، بەئاوەکەی خۆیەوە سوردەکرێتەوە.

کەوچکێک زەنجەفیلی هاڕڕاو و سەلکێک پیازی جنراو و سێ سەلک تەماتەی قاشکراو ، لەگەڵ ئاڵەتی ڕەش و بیبەری سوری هاڕڕاو و دۆشاوی تەماتەکەی تێکەڵدەکرێت، پێکەوە کەرەستەکان تێکدەدرێت تا بەجوانی سوردەبنەوە.

ئاوە گەرمەکەی تێکەڵدەکرێت و سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشرێت و بەجێدەهێڵرێت تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت، لەدوای مژینی ئاوەکەی تێکدەدرێت و کەمێک سور دەکرێتەوە، لەکۆتاییدا لەگەڵ برنجی خڕ یان برنجی کوردی پێشکەش دەکرێت.