نیشانەکانی كەمی ئۆمێگا-٣ چیە لەسەر جەستەی مرۆڤ؟

AM:12:42:14/03/2023

16092 جار خوێندراوەتەوە

چەورییەکانی ئۆمیگا سێ بۆ تەندروستی و سەلامەتی ئێمە پێویستە، بەڵام هەندێك کەس بەتایبەت لەناو خانماندا دووچاری کەمبوونەوە دەبن و بەهۆی ئەمەشەوە هەست بەبێ خەوی و وشکبوونەوەی پێست و زۆر جار بەرەو نەخۆشییەکانی دڵ و چەندین نەخۆشی دیکەیان دەکەنەوە، بەڵام جێی نیگەرانی نییە چونکە ئەم کەمبوونەوەیە بە گۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا دەکرێت چارەسەر بکرێت.
لە لاپەڕەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بە نیشانەکانیی وشکبوونەوەی کەمیی ئۆمێگا-٣ کراوە کە بریتین لەمانە:
١. ووشک بوونەوەی پێست: یەکێک لە پاڵنەرە گەورەکانی پێستی تەندروست بوونی ئۆمیگا سێیە کە بەشێوەیەکی سروشتی دروستکەری دیواری خانەکانێتی هەرچەنێک کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ زیاد بکات ووشکی پێستەکە زۆرتر دەبێت، هەربۆیە ئۆمیگا سێ یارمەتی مەوادی خۆراکی پێست دەدات و رەنگی جوان و درەوشاوە دەبەخشێتە پێست.
٢. کاریگەری لەسەر قژ: ئۆمیگا سێ دەبێتە هۆی درەوشانەوەی قژ و و بە چەورییەکانی موو لە موخۆرکە و ووشک بوونەوە دەپارێزێت.
٣. نینۆکە شکاوەکان: نینۆکە نەرمەکان و ئەو نینۆکانەی درزیان تی دەبێت یاخوود دەشکێن هۆکارەکەی کەمی چەوری ئۆمیگا سێیە ئەمەش بە خواردنی ماسی چەوریدار دەتوانیت لێی ڕزگار ببیت.
٤. کەم خەویی: لە زانکۆی ئۆکسفورد دا تویژینەوەیەکیان کردووە لەسەر ئەو کەسانەی کە بڕی پێویست چەوری ئۆمیگا سێ لە جەسنەیاندا هەیە، ئەوکەسانە خەوی قوڵ و ئارامیان هەیە ئەمەش وادەکات بەیانیان مێشک و تاقەتێکی باشیان هەبێت بە پێچەوانەوە کەمبوونەوەی تەرکیز (سەرنجدان) ئەگەر بڕی پێویست ئۆمیگا سێ لەجەستەدا نەبێت.
٥. ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی دەکرێت هۆکاری تری هەبێت بەڵام گومانی تێدا نیە کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ماندوێتی لەبەرامبەردا سفرە و خوانتان دەوڵەمەند بکەن بە خواردنی ماسی چەوریدار.