کۆریای باکور ئاماژە بەوەدەدات بەنیازە دەست بە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییە دورهاوێژەکانی بکاتەوە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.
میدیا جیهانییه‌كان لە ئاژانسی فەرمی هەواڵی کۆریای باکورەوە بڵاویان کردەوە، كۆریاى باكور ئاماژه‌ى ده‌ست بە تاقیکردنەوەی موشه‌كى بالستی دورهاوێژ و چه‌كى ئه‌تۆمى دەکات.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
مه‌كتەبى سیاسى پارتی کرێکارانی ده‌سه‌ڵاتدار
كه كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاماده‌یى خۆی راگه‌یاندووە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئەمریکادا.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو،
كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و لیژنه‌ى ناوه‌ندى پارتی کرێکارانی کۆریای باکور رێنمایى
به كه‌رتى تایبه‌ت داوه، بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ له پرسى دووباره خستنه‌گه‌ڕى
سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگیراون دەست پێبکەنەوە کە پێده‌چێت
پرۆگرامى موشه‌كى دورمه‌ودا و چه‌كى ئه‌تۆمیش بگرێته‌وه.
بەگوێرەی ئاژانسی
فەرمی هەواڵی کۆریای باکور، كیم جونگ ئون سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى
مه‌كته‌بى سیاسى كردووه و داوای کردووە رێوشوێنه‌كان ئاماده‌بكرێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
ئەمریکا له ئاینده‌دا.
پێشتر و له ساڵى
٢٠١٨ سه‌رۆكى كۆریاى باكور راگرتنى تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و موشه‌كى بالیستى
كیشوه‌ر بڕى راگه‌یاند، به‌ڵام دواى شكستهێنانى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ
سه‌رۆكى پێشووی ئه‌مریكا له ساڵى ٢٠١٩،هه‌ڕشه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دەستپێکردنەوەی
چالاکییەکان كرد.