سەردێڕ:

سبەی لەم ناوچانەی هەرێم رێژەی بارانبارین زۆر دەبێت

PM:10:20:06/05/2024

51328 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکەن سبەی سێشەممە لە کاتەکانی بەیانی زوودا نمەباران دەست پێبکات و پاشان رێژەی بارانبارین زیاتر ببێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٢٩.٢ ملم بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سلێمانی بڕی ٢٦ ملم باران باریوە و لە پێنجوێنیش بڕی ٢٨ ملم باریوە، هەروەها لە ناوچەی بارزان بە بڕی ٠.٢ ملم و لە خەباتیش بە بڕی ٠.٤ ملم کەمترین بڕی باران باریوە.

ئەوەشی خستە روو، بەپێی پێشبینییەکانیان سبەی لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەست پێدەکات و پاشان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.

بڕی بارانبارینی هەندێک ناوچەی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا:

هەولێر ٥.٨ ملم

پیرمام ١٠.٩ ملم

سلێمانى ٢٦ ملم

چەمچەماڵ ٨.٥ ملم

ئاکرێ ١.٦ ملم

ئامێدى ٣.٦ ملم

بارزان ٠.٢ ملم

بازیان ٢٥.٨ ملم

دەربەندیخان ١٢.٦ ملم

حاجى ئۆمەران ٢٩.٢ ملم

هەڵەبجە ٩.٤ ملم

هەڵشۆ ١٧.٢ ملم

خەبات ٠.٤ ملم

مەیدان ٦.٤ ملم

سۆران ١٦.٦ ملم

پێنجوێن ٢٨ ملم

ماوەت ١٤.٤ ملم

قەڵادزێ ٨ ملم

مێرگەسور ١٤ ملم

سیدەکان ١٦.٢ ملم

شەمامک ٣ملم

کەرکووک ٦.٢ ملم

دووز ١.٤ ملم

خانەقین ١٠ ملم













گەلەری