سەردێڕ:

پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچە دابەش دەکرێت

PM:03:03:06/05/2024

114912 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، ٩ـی ئایار، مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت.

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت و پارەی مووچەکە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەکرێت.

لە رابردووشدا هاوپەیمانان چەندین جار هۆشداری توندیان داوەتە هەرێم لەبارەی دواخستنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان و ریکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەگەر نا هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رادەگرن.

هێرش قادر - هەولێر 












گەلەری