سەردێڕ:

لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا کۆرپەلەیەک لە سکی منداڵێکی سێ مانگدا دەرهێنرا

PM:02:32:06/05/2024

105176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا لە کەرکوک، کۆرپەلەیەکی شێواو لە سکی منداڵێکی سێ مانگدا دەرهێنراوە.


زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک باسی لەوە کردووە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە بۆ منداڵێکی کچی تەمەن سێ مانگ ئەنجام دراوە، کە بەردەوام بەدەست سکچوون و رشانەوەوە ناڵاندوویەتی.

ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە، ئەو منداڵە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیدا قەبارەی سکیشی گەورە بووە و زیاتر هەڵئاوساوە، بۆ ئەو مەبەستەش پشکنینی تاقیگەیی و پشکنینی تیشکییان بۆ ئەنجامداوە و گرێیەک لەناوسکیدا دەرکەوتووە، کە بۆیان دەرکەوتووە کۆرپەلەیەکی شێواو بووە و لەناو سکی منداڵەکەدا گەشەی کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، دواتر ئەو منداڵە سێ مانگە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە و گرێکە لە سکیدا دەرهێنراوە و لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوە حاڵەتێکی دەگمەنەوە و ئەگەری روودانی لە ١٠٠ کەسدا کەمترە لە یەک کەس.













گەلەری