سەردێڕ:

سعودیە لەبارەی جەژنەوە بڕیاری دا

PM:06:22:08/04/2024

142616 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی بینینی مانگ لە سعودیە بەهۆی ناروونی ئاسمانەوە نەیتوانی مانگ ببینێت و بڕیاریدا سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزان بێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، چەند روانگەیەکی چاودێریکردنی مانگ لە سعودیە رایانگەیاند، لە دوای چاودێری کردنیان بۆ بینینی مانگ، ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی چوارشەممە ١٠ـی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

هەر ئەمڕۆ، نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەدا دەتوانرێت هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەوپێیەش رۆژی چوارشەممە، ١٠ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

لە دوو رۆژی رابردوودا، پەیمانگای نیشتیمانی میسر بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی بڵاوی کردەوە، لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا مانگی شەوال دەرناکەوێت، بۆیە رۆژی سێشەممە بە تەواوکەری مانگی رەمەزان دادەنرێت و رۆژی چوارشەممە ١٠ـی نیسان دەبێت بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.













گەلەری