کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە رەچاوکردنی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەیان بۆ مانگی نیسان دیاری کردووە و لە ناو شاری سلێمانیدا نرخی هەر ئەمپێرێک لە نێوان حەوت هەزار و ٥٠٠ بۆ هەشت هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت و خشتەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ ئەم مانگە دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٠) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له‌نێوان حەوت هەزار و ٥٠٠ بۆ هەشت هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى
مۆلیدەکانیان لە (٧)ـى بەیانى بۆ (١)ـى شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان نۆ بۆ نۆ
هەزار و ٥٠٠ دینارە. ئەو مۆلیدانەش کە
کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە، نرخى ئەمپێریان ١٠ هەزار دینارە.
ئەوەش هاتووە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى پێنج
دەگۆڕێت و بەم جۆرە دەبێت:
رۆژانه كاتژمێر ١ـی نیوه‌ڕۆ بۆ ١ـی شه‌و كار ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك
كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، به‌یانیانیش مۆ‌لیده‌كانی كاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک
بۆ ٨ـی به‌یانی كار ده‌كه‌ن.
له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان له كاتژمێر ١١ی
پێش نیوه‌ڕۆ بۆ ١ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی
كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (١٠)
خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیده‌كه سزا ده‌درێت.