سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی لێزمە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە

PM:10:01:02/05/2024

26416 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکى دیکەی بارانبارینی بەلێزمە و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکاتەوە. دەشڵێت، " شەپۆلەکە لە ناوچەکانى سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەر گۆسک و بەردەڕەش چڕتر دەبێتەوە".


ئەمرۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەم شەودا شەپۆلێکی دیکەی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەت سەنتەری هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری.

ئاماژە بەوەش کراوە، شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی دەشتى هەولێر، کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى و تا بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت، دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، سبەی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شەپۆلەکە بەهێز دەبێتەوە بەتایبەت بۆ سەر ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەى سۆران، راپەڕین، سەنتەرى شارى سلێمانى، سەید سادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

هاوکات کەشناسی بڕی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا بڵاوکردەوە و بڕی بارانبارین بەم جۆرە بووە:

پیرمام ٢٩ ملم

سلێمانى ١.١ ملم

چەمچەماڵ ٥.٩ ملم

دهۆک ٤١.٥ ملم

زاخۆ ٠.٦ ملم

شەقڵاوە ١٩.٥ ملم

ئاکرێ ٠.٢ ملم

ئامێدى ٠.٤ ملم

بامەرنێ ٦.٨ ملم

بارزان ٢ ملم

بازیان ٤.٢ ملم

هەڵشۆ ١٧.٤ ملم

خەبات ٨ ملم

مەیدان ٠.٢ ملم

سۆران ٠.٨ ملم

پێنجوێن ٠.٦ ملم

سیدەکان ٧.٨ ملم

کەرکووک ٢٧ ملم













گەلەری