سەردێڕ:

لە ٤٨ کاتژمێردا بەهۆی هەورەبروسکەوە؛ پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە

PM:07:49:07/05/2024

15680 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، هەورەبرووسکە لە سێ منداڵی داوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هەورەبرووسکەوە بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، هەورەبرووسکە لە سێ منداڵی داوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دوانەکەی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەوبارەیەوە باسی لەوە کرد، برینی دوو منداڵە سوکن و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی هەورەبروسکەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بووە.

هەر ئەمڕۆ، بەهۆی بەرکەوتنی بە هەورەبروسکەوە، پێشمەرگەیەک لە میحوەری کەرکوک گیانی لەدەستدا.

دوێنێ دووشەممە، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی تازە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، لە سنوری گوندی عەبادە کەسێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە.

لە گوندێکی ناحیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر، هەورەبروسکە لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش، بەهۆی بروسکەوە کەسێک بریندار بوو.

ئومێد چۆمانی- هەولێر













گەلەری