بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دەوامی دوانیوەڕوانی خوێندنگە سەرەتاییەکان و باخچەکان راگیران.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە رەچاوکردنی باری کەشوهەوا، بۆ دەوامی دووەم؛ واتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی ئایار، دەوام رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راگرتنی دەوام قۆناغەکانی ١ تاوەکو
٦ی سەرەتایی و باخچەی ساوایان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەوام بۆ قۆناغەکانی ٧ تاوەکو ١٢
ئاسایی دەبێت و دەوامی خۆیان دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی
باران و هەورەتریشقە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەهۆی
هەورەتریشقەوە سێ کەس لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیان بە خانوو و ماڵی هاوڵاتییان
گەیشتووە.