سەردێڕ:

روسیا بەم شێوازە ماڵئاوایی لە ٢٠٢١ کرد

PM:09:05:31/12/2021

5604 جار خوێندراوەتەوە

ھێزی کەشتیگەلی دەریایی روسیا ١٠ موشەکی نوێی لە جۆری "زیرکون" تاقیکردەوە کە خێراییەکەی زیاترە لە خێرایی دەنگ لە چوارچێوەی ئەو موشەک نوێیانەی مۆسکۆ بە "بێ وێنە" وەسفی کردن.


ئەمڕۆ ھەینی، ئاژانسی ئینتەر فاکسی روسی بڵاویکردنەوە، ھێزی کەشتیگەلی دەریای ئەو وڵاتە لە جەمسەری باکور ١٠ موشەکی جۆری "زیرکون"ی تاقیکردەوە کە خێرایی دەنگ خێراترە.
ئاماژەی بەوەشدا، موشەکەکان لەسەر کەشتییەوە ھاوێژراون و لەگەڵیاندا دوو مەشکی ژێردەریایش تاقیکراونەتەوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،  تاقیکردنەوەکە موشەکی "داگر"یشی لە خۆگرتبوو کە چوارھێندەی خێرایی دەنگ خێراترە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیاوە بڵاویکردەوە،  موشەکەکان لە جۆری نوێن و سەر بە سیستمی پڕچەک کردنی سوپایە و وێنەی نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢١دا روسیا ژمارەیەک موشەک و چەکی نوێی تاقیکردووەتەوە کە لە دەنگ خێراترن لە نێویشیاندا موشەکی "تسیرکون" کە ژێردەریاییەکان دەیھاوێژن. ھەروەھا، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا رایانگەیاندووە، لە ئێستادا روسیا لە سەر داوای ڤلادیمێر پوتتین سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرقاڵی  پەرەپێدانی موشەکە دورھاوێژەکانییەتی.












گەلەری