سەردێڕ:

خشتەی مووچەی مانگی هەشت بڵاوکرایەوە

PM:02:53:14/09/2026

1168 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەی مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، خشتەی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی شەممە ١٩ـی ئەیلوول کۆتایی دێت.

بەپێی خشتەکە، سبەی سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦:

مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

رۆژی چوارشەممە ١٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦:

مووچەی وەزارەتەکانی زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە و تەندروستی، خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیدابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦: مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشت و گوزار، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.

رۆژی شەممە ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦:

مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە (دیوان، لیواکان) و دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەش دەکرێت.














گەلەری