سەردێڕ:

خوێندنی باڵا بڕیارێکی لەبارەی هاوسەرگیری نێوان مامۆستا و خوێندکاران دەرکرد

PM:03:56:13/09/2026

1512 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم چەند ڕێکارێکی رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ئەگەر مامۆستای زانکۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خوێندکاری خۆی ئەنجام بدات، پێویستە مامۆستاکە بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی بەش و کۆلێژ مافی وانه وتنەوەی لەو بەشه نابیت.


ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو دیاریکردنى ستاندارەکانى رەفتارى پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتارى خوێندکارانى زانکۆ لە خوێندنى بەرایی و خوێندنى باڵا و بۆردى کوردستانى وەزیری خوێندنی باڵا (ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندکارانی زانکۆ)ی واژۆ کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دەرکردنی ئەم رێکارە بریتییە لە پاراستنى بەرژەوەندی گشتى و فەراهەمکردنى شەفافیەت و یەکسانى و دادپەروەرى و دیاریکردنی ئاکار و رەفتارى پیشەیی رەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناغەکانى پڕۆسەى خوێندندا، لە گشت زانکۆ و ئەنجومەن و دەستە و کۆلێژی زانکۆیی و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێم.

بۆ بینینى دەقى (ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆ) کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە؛













گەلەری