سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دوا مۆڵەت دەداتە ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە

PM:05:28:13/09/2026

3160 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دوا ئاگاداریی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد، کە نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە بۆ چاککردنی کەموکوڕییەکانی فۆڕمی حەج و هۆشداری دەدات، کە رۆژی سێشەممە دوا مۆڵەت دەبێت بۆ راستکردنەوەیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دوا ئاگاداریی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد، کە لە رێگەی سیستەمی ناوتۆمارکردنەوە نامەیان بۆ چووە بە مەبەستی راستکردنەوە و تەواوکردنی زانیارییە هەڵە و کەموکوڕییەکانی فۆڕمەکانیان و رایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەت دەبێت بۆ چاککردنی زانیارییەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، داوای لە هەموو ئەو هاووڵاتییانە کردووە، کە لە رێگەی سیستەمی فەرمیی ناوتۆمارکردنەوە نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە، بە زووترین کات کار بۆ راستکردنەوە و تەواوکردنی زانیارییە هەڵەکانیان بکەن.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات، بە هیچ شێوەیەک نامەکانی ئاگادارکردنەوە پشتگوێ نەخەن و دووبارە پێداچوونەوە بۆ زانیارییەکانیان بکەن، چونکە هەر کەسێک تاوەکو وادەی دیاریکراو فۆڕمەکەی راست نەکاتەوە، بە یەکجاری مافی بەشداریکردنی لە تیروپشکی ناوی حاجییاندا دەفەوتێت و لە پرۆسەکە بێبەش دەکرێت.













گەلەری