PM:02:42:13/09/2026
2492 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڕیاریدا بە کردنەوەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە سەرجەم پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، هاوکات پەیمانگە حکومییەکانیش دەستیان بە وەرگرتنی خوێندکاران کردووە.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و پاڵپشت بە نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێکەوتی حەوتی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیاردراوە بە دەستپێکردن و کردنەوەی پرۆسەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لەسەرجەم پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن.
لە
دوای دەرچوونی فەرمانەکەش، بەشێک لە پەیمانگە حکومییەکان لە پارێزگای سلێمانی، لەوانە
پەیمانگەی کۆمپیوتەر و پەیمانگەی وەرزشی سلێمانی، دەرگای ناوتۆمارکردنیان بۆ دەرچووانی
پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کردەوە.
بەپێی
ئاگاداریی ئەو پەیمانگایانە، کرێی خوێندنی پاراڵێڵ بۆ دەوامی بەیانیان ٤٠٠ هەزار دینارە
و کرێی خوێندنی ئێوارانیش لەنێوان ٦٠٠ بۆ ٧٥٠ هەزار دیناردایە، کە دەکرێت بە شێوازی
قیستیش بدرێت.
ئەوەشیان
خستووەتەڕوو کە مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لەو بەشانەدا پێوەر
نییە و نەماوە.