PM:03:45:03/09/2026
24260 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیلەکارکێشایەوە و چاوگێکیش ئاشکرای کرد کە چنار حەسەن، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردستان لە سلێمانی کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە بۆ جێگرتنەوەشی، چنار حەسەن مەحمود، کە لە ئێستادا بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانە لە سلێمانی، وەک کاندیدی سەرەکی دەستنیشان کراوە.
ئامادەکاری بۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکەدا دەکرێت و چنار
حەسەن بەهێزترین کاندیدە بۆ گرتنەبەری ئەرکی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای
سلێمانی، چنار حەسەن لە ئێستادا ئەرکی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان لە
شاری سلێمانی بەڕێوە دەبات.
رۆژی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٢، بەناز
رەمەزان، وەکو بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی ڕۆژئاوا (بەناز رمضان حمە ) لە شوێنی بەکر
محەمەد، بەرێوەبەری پێشوو، دەستبەکار بوو.