PM:03:52:31/08/2026
6988 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ڕاگەیەنرا، قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی لینکی وەزارەتەکەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە، هاوکات لە بەیانییەوە قوتابیان دەتوانن فۆڕمی پەڵپ (اعتراض) لە قوتابخانەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی رادەگەیەنرێت.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ئەنجامەکان
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی ١ـی ئەیلول، وادەی پەڵپ (اعتراض)
لە ئەنجامەکان دەستپێدەکات و ڕۆژی ٧ـی ئەیلول، لەگەڵ تەواو بوونی دەوامی فەرمی دوا
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پەڵپ دەبێت، قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لە قوتابخانەکانیان
فۆڕم وەربگرن.
ڕۆژی سێشەممە ١١ـی ئابی ٢٠٢٦، تاقیکردنەوە گشتییەکانی
خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بۆ بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە هەزار و
٥٧٨ هۆڵدا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.