سەردێڕ:

ئاگرێکی بەهێز لە سنوری شارباژێڕ کەوتەوە

PM:09:54:30/08/2026

1452 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی بەهێز لە گوندی بایزاوای سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ کەوتووەتەوە، دانیشتووانی ناوچەکەش دەڵێن، بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە ناوچەکەدا تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.


ئەمشەو ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاگرێکی بەهێز لە گوندی بایزاوای سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ کەوتووەتەوە، شایەتحاڵەکان دەڵێن، بەهۆی هەورەبروسکەوە بووە و رەز و باخێکی زۆری هاوڵاتییانی سووتاندووە، لە ئێستادا ژمارەیەک هاوڵاتی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان، بەڵام فەرهاد ساڵح، قائیمقامی شارباژێڕ بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هاوڵاتییانی ناوچەکەش دەڵێن بوونی مین و تەقەمەنیی بەجێماو و سەختی ناوچەکەوە، مەترسی بۆ سەر تیمەکان دروستکردووە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەخت کردووە، لە هەمان کاتدا ئاگرەکە تا دێت تەشەنە دەکات و گەیشتۆتە سنوری گوندەکانی مۆکەبە و کۆڵبەرد و بایزاوا.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە لەگەڵ هێزەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تەشەنە نەسەندنی زیاتری.


نوێدەکرێتەوە...












گەلەری