PM:12:36:30/08/2026
3224 جار خوێندراوەتەوە
تۆماری خانووبەرەی سلێمانی ڕایگەیاند، کارکردن بە بەڵگەنامە کۆنەکان رادەگرێت و کارتی نیشتیمانی دەکات بە پێوەر بۆ سەرجەم مامەڵەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەری دووەمی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سبەینێ دووشەممەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرە تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوا رۆژی کارکردنە بە رەگەزنامە و پێناسی باری
شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
دەشڵێت، لە سبەینێ دووشەممەوە، مامەڵەی هاوڵاتییان تەنیا بە کارتی نیشتیمانی
ئەنجامدەدرێت و کارکردن بە بەڵگەنامە کۆنەکان رادەگیرێت.