سەردێڕ:

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات

AM:10:16:30/08/2026

1180 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پڕوشکە باران لە چەند ناوچەیەک هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پڕوشکە باران لە ناوچەی جیا جیا هه‌یه‌، هەندێك ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەری نمەباران و هەورە بروسکەی هەیە لە هەندێک کاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەمڕۆ خێرای با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان زیاد دەکات، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان ١٥ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێکدا ده‌بێت و هەندێك کات بۆ سەرووی ٢٥ کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت و مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩ – ١٠ ) کیلۆمه‌تر دەبێت.

په‌یوه‌ست به‌ پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی، كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (٣-٥)پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٣٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:26 پلەی سیلیزی













گەلەری