دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی رابردوودا دابەزی و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە نزیکەی ٢٥٠ دۆلاری لێبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٣١ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمرۆ بە رێژەی ٠.٦٪ دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و ٣٢٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوای ٧ـی ئابەوە تۆمارکرابێت.
هاوکات نرخی
زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخەکان بەم شێوەیەن:
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٩٣١ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٧٩٨ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ٩٧٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٦٤ هەزار دینارە.
دابەزینی نرخی
زێڕ دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هات کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی
نرخی نەوت و زیادبوونی ترس لە هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی سوودی بانکی.
نرخی زێر لە گرێبەستەکانی
داهاتوودا بۆ مانگی کانوونی یەکەم، بە رێژەی ١٪ دابەزی و گەیشتە چوار هەزار ٣٥٠ دۆلار.
بەهۆی بەهێزیی
بەهای دۆلار، کڕینی کانزا گرانبەهاکان بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی دراوەکانی دیکە بەکاردەهێنن
گرانتر بووە.