PM:12:46:03/09/2026
3424 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە بایەکی بەهێز سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، کاریگەری ئەو با بەهێزە سبەی هەینی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو با بەهێزەی لە دوێنێ چوارشەممەوە هەڵیکردووە لەبەشێکی زۆری ناوچەکان ناو بەناو تا سبەی بەردەوام دەبێت.
ئەو شارەزایەیی
بواری کەشناسیی ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەو با بەهێزە تا پێش نیوەڕۆی رۆژی
هەینی ٤ـی ئەیلول، بەردەوامی دەبێت و لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆوە بە خێرایی
کەمدەبێتەوە و کۆتایی دێت.
هاوکات کەشناسیی
عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە
چەند رۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە و
پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکەن.