سەردێڕ:

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر بریکارەکارەکاندا دەستی پێکرد

PM:05:46:03/09/2026

2576 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە (سەبەتەی خۆراک) بەسەر بریکارەکاندا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان دەستیپێکردووە، جەختیشی کردەوە، پرۆسەکە لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ئەم جارە هاووڵاتییانی ئاسایی و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بەیەکەوە دەگرێتەوە،

دەربارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و مافی هاووڵاتییان، لوما هاشم ئاماژەی بەوەدا، دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەمجارە بەپێی خشتەی دارێژراوی ناوەندەکان دەبێت و پێشینە دراوە بە ناوچە هەژارنشینەکان.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد سەردانی بریکارەکان بکەن و لە هەبوونی هەر سەرپێچییەکدا لە رێگەی هێڵە گەرمەکان یان خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی "راقبنی" زانیاریی بدەن.













گەلەری