PM:01:28:13/09/2026
1480 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، فالح ساری وەزیری دارایی، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم کرد. چاوەڕوان دەکرێت سبەی پارەکە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، کەمێک پێش ئێستا فالح ساری، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم کرد.
ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕواندەکرێت
تا سبەینێ پارەی تەواوی موچەکە بە چەند چەردەیەک بۆ هەرێم دەنێردرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نوێ
دەکرێتەوە..