سەردێڕ:

خواردنەوەیەکی وزە بەخش قەدەغە کرا و سزاش بۆ فرۆشیارانی راگەیەندرا

PM:02:29:14/09/2026

840 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی ڕانیە بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هێنانی خواردنەوەی وزەبەخشی جۆری (4U) بۆ سنوورەکەی، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری لەلایەن منداڵانەوە و بوونی مەترسیی پێکهاتەکانی لەسەر تەندروستییان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی ڕانیە ئاشکرایکرد، لیژنە هاوبەشەکانیان بەدواداچوونیان بۆ جۆرێک لە خواردنەوەی وزەبەخشی (4U) کردووە، کە بەهۆی بوونی دیاری و خەڵات لەگەڵیدا، خواستێکی زۆری منداڵان و مێردمنداڵانی لەسەر بووە و هانیانداون بڕێکی زۆری لێ بکڕن.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێکهاتەی ئەو جۆرە خواردنەوەیە لە (شەکر، ڕەنگ و کافاین) پێکدێت و سەرەڕای ئەوەی لەسەر لەیبڵەکەی نووسراوە "بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵ ڕێگەپێدراو نییە"، بەڵام لە شوێنکارەکاندا بەهیچ شێوەیەک ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە نەکراوە.

لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی، قائیمقامیەتی ڕانیە بەشی بازگەکانی ئیدارەی ڕاپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە کە بە توندی ڕێگری بکەن لەو بارهەڵگرانەی کە ئەو جۆرە خواردنەوە وزەبەخشە هاوردەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەن.













گەلەری