AM:11:12:14/09/2026
768 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کۆمەڵگەی بەنێنانی سنووری بەردەڕەش، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بە وتەی پۆلیس، لە رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە کۆمەڵگەی بەنێنان لە سنووری بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و چەکی قورس تێیدا بەکارهێنرا، لە ئەنجامدا کەسێک بە سەختی برینداربوو، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە پیشەی پێشمەرگەیە و خێزانداریش بووە.
پێی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تی، نزیکەی سێ ساڵە ئەم کێشەیە بەردەوامە، بەر لە ئێستا ئەو دوو بنەماڵەیە
ئاشت ببوونەوە و بڕیاریاندابوو ئیتر شەڕ نەکرێت، بەڵام شەڕ و ئاڵۆزی دووبارە دروست
بوونەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
تا ئێستا کەس لەسەر ئەم ڕووداوە دەستگیر نەکراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ هەنگاوێکیان
نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.