AM:11:00:14/09/2026
736 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیرکرا، کە بڕی چوار ملیۆن دیناری لەناو دەغیلەی ماڵێکدا دزیبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە بڕی چوار ملیۆن دیناری لەناو دەغیلەی ماڵەکەیدا لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی
تاوانی سەیدسادق توانیان شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، لە کاتی دەستگیرکردنەکەشیدا
توانرا دەستبەسەر تەواوی بڕە پارە دزراوەکەدا بگیڕێت.
پۆلیسی سلێمانی
روونیشی کردەوە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ـیە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر
و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.