سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ رێگایەکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

AM:10:31:14/09/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت، هاوکات داوا لە شۆفێران دەکات کە شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی ژمارە ١١ـی شەقامی ١٠٠ مەتری کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، بە هاوکاری و هەماهەنگی هاتوچۆی سلێمانی، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتی خۆیان، هاوکاریی تیمەکانمان بکەن و بەپێی نەخشەی دیاریکراو و بە گوێرەی هێما و ڕێنیشاندەری هاتووچۆی دانراو لە شەقامەکە، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ ڕۆیشتن لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک.













گەلەری