سەردێڕ:

لە زاخۆ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

AM:10:10:14/09/2026

744 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو كچێكی ٢٠ ساڵان لە ناو ماڵی خۆیدا لە كۆمەلگەی هیزاوا لە زاخۆ كوژرا، پۆلیسیش دەڵێت، تاوانەكە لە سەر كێشەیەكی كۆمەلایەتی بووە و تاكو ئێستا سێ كەس لە كەسوکاری قوربانییەكە دەستگیركراون.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، ڕووداوەكە لە نزیك كاتژمێر ١١ـی شەوی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی هیزاوا لە سنووری ناحیەی دەركار ڕوویداوە، قوربانییەكە ناوی (س، د، ع)ە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە، كە لە ناو مالی خۆیدا بە دەستڕێژی گولەی چەكی كلاشینكۆف کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس دەستبەجێ سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە كەسوکاری تاوانلێكراوەكەن، هەروەها فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو تۆمەتباری تریش دەرچووە، تیمە تایبەتەكانی پۆلیس پشكنینی مەیدانییان بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامداوە و تەرمی ئافرەتەكە ڕەوانەی پزیشكیی دادی زاخۆ كراوە.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەكردووە، "بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ ئەم كەیسە كراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكان لە لایەن تیمەكانمانەوە بەردەوامن تاوەکو هەموو تۆمەتبارەكان ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و سزای خۆیان وەربگرن".













گەلەری