AM:08:51:14/09/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەروو ١٠٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار و سێ سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی ٢.٥٣٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە ١٠٢ دۆلار و شەش سەنت مامەڵە دەکرێت و
ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی ٢.٥٨٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم
بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و
ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە و دوێنێ چەند کەشتییەک لە نزیک
ئاوەکانی ئێران کرانە ئامانج.