PM:02:57:04/09/2026
840 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا لە مانگی ئابی ڕابردوودا، ٧٨ تۆمەتبارمان دەستگیر کردووە و دەیان ئۆپراسیۆنی جیاوازیشمان لە پارێزگاكان ئەنجامدراون.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاکی عێراق بەپێی ئامارێکی فەرمیی بۆ مانگی ئابی رابردوو راگەیاند، بەپێی ئامارەکە ١٩١ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدراوە، کە تیایاندا لە ۳٩ ئۆپراسیۆندا ٧٨ تۆمەتبار لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دەستگیرکراون و لە ١٥٢ ئۆپراسیۆنیشدا دەست بەسەر بەڵگەنامە و پەڕاوە فەرمیەکاند گیراوە.
هاوکات
روونیشی کردۆتەوە، لە کاتی ئۆپراسیۆنەکاندا تیمەکانیان توانیویانە دەست بەسەر
بەڵگەنامە پەڕاو و بەڵگەنامەی جیاوازدا بگرن کە بۆ ساغکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی
بەکاردەهێنران.
زیادبوونی ئۆپراسۆن و چالاکیەکانی دەستەی دەستپاکی، دوای متمانە و پێدانی دەسەڵات دێت بە دەستەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە، لە چوارچێوەی
هەڵمەتێکی فراواندا کە لەم دواییانەدا لە عێراق دەستی پێکردووە بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە دامودەزگا حکومییەکاندا، کە یەکێکە
لە داواکارییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.