PM:10:46:03/09/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاستی تاوان لە عێراقدا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دابەزیوە، ئەمەش وەک دەستکەوتێک بۆ لایەنی ئەمنی لە ماوەی ١٠٠ رۆژی یەکەمی تەمەنی حکومەتی ئێستادا ئەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، لیوا میقداد میری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئاستی تاوان لە وڵاتدا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی تۆکمەکردنی کارە هەواڵگرییەکان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تاوانکارییەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆوە بووە.
ئاماژەی
بۆ ئەوەش کرد، کە وەزارەتی ناوخۆ لە پەرەپێدانی پلانە ئەمنییەکان و ئامادەیی
مەیدانی بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەقامگیریی
لە سەرجەم پارێزگاکاندا.