PM:11:10:03/09/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جۆرێکی نوێی دراوی ئاسنینی یەک دۆلاری خستە بازاڕەوە کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی لەسەرە و بەمەش بووە یەکەم سەرۆکی زیندوو لە مێژووی ئەمریکادا کە وێنەی بچێتە سەر دراوی دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە بۆنەی یادکردنەوەی ٢٥٠یەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکاوە، دراوێکی ئاسنینی یەک دۆلاریی بە وێنەی دۆناڵد ترەمپەوە خستە بازاڕەوە و بە شێوەی کۆ دەفرۆشرێت، هەرچەندە یاسای فیدراڵی رێگە بە چاپی وێنەی سەرۆکی زیندوو نادات، بەڵام بە مۆڵەتی تایبەتی وەزیری گەنجینە دراوەکە خرایە بازاڕەوە و رووبەڕووی رەخنەش بووەوە.
ئەو دراوەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە
خرایە بازاڕەوە، روخساری دۆناڵد ترەمپی لەسەرە و بەمەش بووە یەکەم سەرۆکی زیندوو
لە مێژووی وڵاتەکەدا کە وێنەی بچێتە سەر دراو، لەگەڵ ئەوەشدا دراوەکە بە تاک
نافرۆشرێت بەڵکو بە کۆ دەفرۆشرێت، رۆڵێکی ٢٥ دانەیی بە ٦١ دۆلار و تورەکەیەکی ١٠٠
دانەیی بە ١٥٤ دۆلار و ٥٠ سەنت دیاریکراوە.
دەرچوونی ئەم دراوە رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە،
چونکە بەپێی یاسای فیدراڵی چاپی وێنەی سەرۆکی زیندوو قەدەغەیە، بەڵام پرۆسەکە
بەپێی دەسەڵاتی تایبەتی وەزیری گەنجینە و لەسەر داوای ترەمپ جێبەجێ کراوە.