سەردێڕ:

ئینتەرنێت بۆ فەرمانگەکان هەرزان دەکرێت و بۆ هاووڵاتییانیش خێراتر دەکرێت

PM:11:22:03/09/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێکی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، نرخی ئینتەرنێتی فەرمانگەکانی دەوڵەت بە رێژەی ٤٠٪ کەمدەکرێتەوە و خێرایی ئینتەرنێتی تاوەرەکانیش بۆ هاووڵاتییان زیاد دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان بریتیە لە نرخی ئینتەرنێتی فەرمانگەکانی دەوڵەت کە بە ریژەی ٤٠٪ دادەبەزێت بەبێ کەمکردنەوەی خێرایی، هەروەها لەو ناوچانەشی هێڵی فایبەر ئۆپتیکیان پێنەگەیشتووە، خێرایی ئینتەرنێتی تاوەرەکان بە رێژەی ٤٠٪ زیاد دەکرێت بە هەمان نرخی پێشوو، بەو مەرجەی کۆمپانیاکان پابەندی کۆنتڕۆڵکردنی پاکێجەکان بن.

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەشڵێت، کۆمپانیاکانی دابینکەری ئینتەرنێت بۆ ئەوە دامەزراون بۆ پێشکەشکردنی دوو پاکێج بۆ تاوەرەکان و چوار پاکێج بۆ کیبڵی رووناکی، وتیشی، بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی دەستەی راوێژکاریدا ئەم بڕیارانە بە فەرمی پەسەند بکرێن.













گەلەری