PM:11:36:03/09/2026
972 جار خوێندراوەتەوە
لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەرکوک - هەولێر لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تەکسیی بیکاشۆ و کۆرۆلا یارسێکدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمشەو پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦ لە نزیک بازگەی شێراوە لەسەر رێگای کەرکوک - هەولێر روویداوە، چاوگێکی تەندروستیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاووڵاتییەکی کورد و دوو هاووڵاتیی عەرەبن، بریندارەکانیش دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
چاوگە تەندروستیەکە
وتیشی، دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و
بریندارەکانیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کردووە.