سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بزانە بووە بە چەند ئەمڕۆ

PM:01:09:04/09/2026

1004 جار خوێندراوەتەوە

نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ روویان لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٤٣ سەنت.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەپێی ئامارەکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی ٢٠ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبووە.

بەگوێرەی ئاڵوگۆڕەکانی بازاڕ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک چووەتەسەر، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساس بە ٩٠ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە نادیاریی بارودۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە و مەترسییەکان لەسەر ئاستی دابینکردنی نەوتی جیهانی، فشارێکی ئەرێنییان لەسەر بازارەکان دروستکردووە.














گەلەری