سەردێڕ:

لەسەر رێگای سۆران - مێرگەسۆر ئەمبوڵانسێک ئافرەتێکی شێلا و گیانی لەدەستدا

PM:12:54:04/09/2026

1116 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان سۆران - مێرگەسۆر، ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس خۆی بە ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵاندا کێشا و بەوهۆیەوە ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بەپێی بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای سۆران - مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس لە جۆری (تۆیۆتا هایس) خۆی بە ئافرەتێکدا کێشاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لە راگەندراوەکەی هاتووچۆی سۆراندا هاتووە، ئافرەتەکە تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە و رووداوەکە لە بەرامبەر گوندی ئەشکەوتووان لە سێڕیانی شەهیدان (لە سنووری ناحیەی مەزنێی قەزای مێرگەسۆر) روویداوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، هاتووچۆی سۆران داوا لە تەواوی شوفێران دەکات کە پابەندیی خێرایی دیاریکراوبن لەسەر شەقامەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هەموو لایەک.













گەلەری