PM:07:04:07/04/2026
892 جار خوێندراوەتەوە
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق بڕیاریدا، شێلی کیتلسن، رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە ئازاد بکەن، بەومەرجەی دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک رێزێک بۆ هەڵوێستە نیشتیمانییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارمان دا بە ئازادکردنی شێلی کیتلسن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری ئازادکردنی کچە رۆژنامەنووسەکە بەو مەرجەیە کە پێویستە دەستبەجێ حاکی عێراق بەجێبهێڵێت.