سەردێڕ:

ئێران لەسەر شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکەی گوندی زەرگەزەوی هاتەدەنگ

PM:07:41:07/04/2026

904 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی گوندی زەرگەزەوی دەکات و دەڵێت، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ".


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ".

ئەوەشیخستەڕوو، کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی هەرێم، ئەم رووداوە شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی ئاراستەی رزگاربووان و گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

کونسوڵخانەی ئێران باسی لەوەشکرد، "ان شاءاللە جارێکی تر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا حوکم دەکات و خەڵکی ناوچەکەش دەتوانن پەیوەندییە باشەکان قوڵتر بکەنەوە و لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا پەرە بە کارلێکەکانیان بدەن ".


 













گەلەری