PM:09:13:06/04/2026
20536 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە کرد کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و هێشتا فۆرمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە، بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی.
ئەمرۆ دووشەممە، ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئاگاداری ئەم هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە و فۆرمی خۆراکیان نیە و دانیشتووی پارێزگای هەولێرن واتە فۆرمی خۆراکی ماڵی باوکی پیاوەکە کە لە بنکەی ژمارە (٢٠١)ی ناوشاری هەولێرە".
هەروەها نەوت و
کانزانی هەولێر ئاگاداریان دەکاتەوە، ئەم پێداویستیانەی خوارەوە بهێنە بەڕێوەبەرایتییەکان
بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان و هەروەها تەنیا مامەڵەی بنکەی خۆراکی ژمارە ٢٠١ـی
ناوشار وەردەگیرێت بنکەکانی تر لە رۆژانی داهاتوو ئاگادار دەکرێنەوە.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکە پێداویستیەکان پێکهاتوون لە گرێبەستی هاوسەرگیری ئەسڵی و فۆتۆکۆپ و
فۆرمی خۆراکی مالی باوکی پیاوەکە/مێرد فۆتۆکۆپی هەروەها کارتی نیشتیمانی پیاوەکە فۆتۆکۆپی.