PM:02:35:07/04/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەکەی بەحرەین بدات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پڕۆژەکەی بەحرەین و وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە، کە داواکرابوو رێگەی بەکارهێنانی هێزیان پێبدرێت بۆ پاراستنی کەشتیە بازرگانی و نەوتییەکان، بەهۆکاری بەردەوامبوونی ئەو دۆخە و خنکاندنی ئابووری وڵاتەکانیان، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
هاوکات، بەهۆی ناڕەزایی فەڕەنسا و چین و
رووسیا و مەترسیی ڤیتۆکردنی پڕۆژەکە کۆبوونەوەکە
بۆ ئەمڕۆ دواخراوە و لە پڕۆژەکەدا
کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت، بڕگەی بەکارهێنانی هێزی تێدا دەرکراوە کە ئەمریکا
پشتگیری دەکرد.