سەردێڕ:

کەشناسی هۆشداری دەدات؛ شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورەبرووسکە ناوچەکە دەگرێتەوە

PM:01:41:07/04/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکە کەشێکی ناسەقامگیری دەبێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و هەورەبرووسکە، سبەینێش ئەگەری لێزمەبارانی کتوپڕ و هەورەبرووسکە هەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش بە گشتی باراناوی دەبێت. بارانبارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان، ئیدارەی زاخۆ و سنووری دهۆکەوە دەست پێ دەکات و شێوازی دابارین بەشێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەبارانی پچڕپچڕ لەگەڵ هەورەبرووسکە دەبێت، لە هەندێک ناوچە تەرزەش دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ بارانێکی بەهاری دەبارێت و هەندێک ناوچە کەشەکەی جێگیرە و هەندێک ناوچەی تریش ئەگەری لێزمەبارانی کتوپڕ و هەورەبرووسکەی لێ دەکرێت، پێشبینی نمەبارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان دەکرێت لە دوای نیوەڕۆدا، ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی: ١٦ پلە

هەولێر: ١٧ پلە

دهۆک: ١٧ پلە

هەڵەبجە: ١٧ پلە

کەرکووک: ١٨ پلە

زاخۆ: ١٧ پلە

گەرمیان: ١٩ پلە

حاجی ئۆمەران: ٨ پلە













گەلەری